185 دوکان سوتاون

زیانەکانى بازاڕى لەنگەى هەولێر زیاتر لە شەش ملیار دینار بووە

964+

وریا فەتاح

بەپێى راپۆرتى کۆتایى، زەرەر و زیانەکانى بازاڕى لەنگەى هەولێر زیاتر بووە لە شەش ملیار و 750 هەزار دینار و هۆکارى ئاگرەکەش بە دەستى ئەنقەست نەبووە.

کاروان میراودەلى، وتەبێژى بەرگرى شارستانى هەولێر، راپۆرتى کۆتایى زەرەرو زیانەکانى بازاڕى لەنگەى هەولێرى بۆ 964 ئاشکرا کرد و بەپێى راپۆرتەکە دەردەکەوێت 185 دووکان سوتاون و زیانیان بەرکەوتووە.

لەبارەى زیانى مادى کۆى زیانەکانیش، لیژنەکە بە شەش ملیارو 750 هەزار دینار، خەمڵاندوویەتى.

لەبارەى دەنگۆى هۆکارى هەبوونى دەستێک لە سوتانى بازاڕى لەنگە، لیژنەکە گەیشتووە بەوەى کە هۆکارى ئاگرەکە کەمتەرخەمى هەندێ کرێکار بووە کە لەو شوێنە ئیشیان بە کۆسەرە کردووە و رووداوەکەى لێ کەوتووەتەوە.

لە شەوی 27.2.2024 بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورەوە لە بازاڕی لەنگەی هەولێر لە کۆی دوو هەزار و 400 دوکان 185 دوکان سووتان.

دوکاندارانى بازاڕى لەنگەى هەولێر: وەک زیانلێکەوتووانى...

دوکاندارانى بازاڕى لەنگەى هەولێر: وەک زیانلێکەوتووانى دهۆک قەرەبوومان بکەنەوە

لەنگەی هەولێر رێکدەخرێتەوە و لە باجیش بەخشران

لەنگەی هەولێر رێکدەخرێتەوە و لە باجیش بەخشران