سێ خاڵی گرنگی وەرگرت

یانەی نەورۆز لەكۆتا خولەكەكاندا بەسەر ئەمانەدا سەرکەوت

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

لە گەڕى 21ـى خولى ئەستێرەکانى عێراقدا، یانەى نەورۆز هاندەرانى دڵخۆشکرد و توانى سێ خاڵ لە ئەمانەی بەغدا وەربگرێت .

لەناو ژمارەیەكی كەمی هاندەرانی یانەکەدا، نەورۆز بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە ئەمانەی بەغدای بردەوە.

گۆڵەکانى نەورۆز لەگێمی یەكەمی یاریەكە و لە خولەکەکانى 29 و30 لەلایەن هەریەک لە یاریزانان ئیڤانی و مارادۆنا تۆمارکران و ئەمانەش لە خولەکەكانی 47 و 59 بە دوو گۆڵ یارییەكەی یەكسان كردەوە .

لە گێمی دووەمداو لە خولەکی 91 و كۆتایی  یاریەكە ئەحمەد خالید كاپتنی یانەكە گۆڵی بردنەوەو سەركەوتنی بۆ نەورۆز تۆمار كرد .

یانەى نەورۆز 33 خاڵى هەیە و بەكاتی چووە ریزبەندی چوارەم و ئەمانەی بەغداش 14 خاڵى هەیەو لەهێڵی سوری ریزبەندیەكەو خانەی 17 هەمدایە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی