لە سلێمانی

سەردانکردنی سەنتەری شەکرە بە رێژەی بەرچاو کەمیکردووە

+964

پێشەوا محەمەد

مانگی رابردوو هەزار و 662 هاوڵاتی سەردانی سەنتەری شەکرە و کوێرە گلاندەکانی سلێمانییان کردووە، بەراورد بە مانگی دوو بە رێژەی 50% سەردانکردن کەمیکردووە.

رێژەی نەخۆشەکان دەریدەخات، هەر رۆژێک لە سلێمانی 55 نەخۆش سەردانی ئەو سەنتەرەیان کردووە.

بە پێی ئامارێک کە تەندروستیی سلێمانی بڵاوی کردووەتەوە، ئەو نەخۆشانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە، 707 نەخۆشیان لە رەگەزی نێر بوون و هەزار و 955 نەخۆشیان لە رەگەزی مێ بوون و 31 نەخۆشیان ئاوارەكانی عیراق و دەرەوە بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی شاری سلێمانی بوون.

هەر بە پێی ئامارەکەی تەندروستیی سلێمانی، ئەو نەخۆشانەی لە سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكان بینراون 324 نەخۆش تەمەنیان لە سەروو 65 ساڵەوە بووە، هەزار و دوو نەخۆش تەمەنیان لەنێوان 45-64 ساڵدا بووە، 313 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان 20-44 ساڵدا بووە و 23 نەخۆش تەمەنیان لە خوار 20 ساڵەوە بووە.

لە مانگی دوودا سەردانکەرانی سەنتەرەکە دوو هەزار و 292 هاوڵاتی بوون.

تەندروستی راپەڕین: پێویستمان بە خوێنە

تەندروستی راپەڕین: پێویستمان بە خوێنە