دارایی عێراق وا دەڵێت
موچه‌ی مانگی سێی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان ره‌وانه كرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایگه‌یاند، ده‌ستی به ناردنی موچه‌ی مانگی سێی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كرد.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا له په‌یج و پلاتفۆرمه‌كانی خۆی بڵاویكرده‌وه، بەشی ژمێریاری وه‌زاره‌ته‌كه بودجە بۆ موچەی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئادار ره‌وانه كرد.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، بە پشتبەستن بە رێنماییەکانی سەرۆکی حکومەت و رەزامەندی وەزیری دارایی، لەسەر بنەمای ئەوەی لە نووسراوی دادگای فیدراڵیدا هاتووە، بەشی ژمێریاری وەزارەتی دارایی دەستیکرد بە دابینکردنی دارایی موچەی مانگی ئاداری 2024 بۆ فەرمانبەران و موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.
وەزارەت ئاماژە بەوە دەکات کە دادگای فیدراڵی و دەستەی چاودێری دارایی فیدراڵی ئاگادارکردووه‌تەوە لە ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆ مانگی ئادار، چونکە میکانیزمی تەواوکردنی خۆجێیکردنی “توگین” موچەکانیان پێویستی بە ماوەیەکی زۆرتر هه‌یه.
وەزارەتەکە دووپاتی دەکاتەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسیاریه‌تیی یاسایی لە ئەستۆدایە لە رەوایی و دروستی ئەو زانیاری و داتایانەی کە پێشکەشی دەسەڵات و ئۆرگانەکانی رێکخستنی یاسایی دەکرێن.
دوێنێ شاندێكی حكومه‌تی كوردستان چوونه به‌غدا و دوای چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك، گه‌ڕانه‌وه هه‌رێمی كوردستان و رایانگه‌یاند، كێشه‌ی موچه‌یان چاره‌سه‌ر كردووه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كه ئه‌گه‌ر به‌غدا پاره بنێرێت، پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زان موچه‌ی مانگی ئاداریش دابه‌ش ده‌كه‌ن.
ئه‌مه له كاتێكدایه هێشتا دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی شوبات درێژه‌ی هه‌یه و پێده‌چێت سبه‌ی كۆتایی پێ بێت.