ئامارى نافه‌رمى 300 حاڵه‌ت هه‌یه
تاكه سه‌نته‌ره حكوميیەكه‌ى ئۆتیزمى گه‌رمیان نۆژه‌نده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی، سه‌رقاڵى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى بیناى سه‌نته‌رى ئۆتیزمه، كه تاكه سه‌نته‌رى حكومییه له‌و ئیداره‌یه.
له‌هه‌فته‌ى رابردووه‌وه ده‌ست به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى كراوه و بڕى 56 ملیۆن و 516 هەزارى دینارى بۆ ته‌رخان كراوه.
ژیلوان عادل شكور، بەرێوەبەری گشتیى چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی گەرمیان به 964ـى وت، كارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى سه‌نته‌ره‌كه به‌رده‌وام و نازانن كه‌ی ته‌واو ده‌بێت.
وتیشی “بیناكه پێشتر سیانه‌ى كاره‌با بووه، به‌ڵام به بڕیارێكى وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ سه‌نته‌رى ئۆتیزم وه‌رگیراوه و بیناكه پێویستى به نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه”.
ئاماژەی بەوەش دا، بڕی 27 ملیۆن و 680 هەزار دیناریشیان بۆ تەرخانکردوون بۆ ئه‌وه‌ى كه‌لوپه‌ل و سەرجەم کەرەستە و پێداویستیەکانی سەنتەرەکە پێبكڕن.
به قسه‌ى ژیلوان عادل، ئه‌م سه‌نته‌ره ده‌بێته یه‌كه‌مین سه‌نته‌رى حكومى له سنوورى ئیداره‌كه‌یان و چوار سه‌نته‌رى ئه‌هلى تایبه‌ت به ئۆتیزمیش هه‌ن.
به‌پێی ئه‌و ئاماره نافه‌رمییه‌ى كه به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به 964ـى داوه، له سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان 320 حاڵه‌تى تووشبوى ئۆتیزم هه‌ن كه 20 حاڵه‌تیان له كفرى ئه‌وانى دیكه‌ش له كه‌لار و گه‌رمیانن.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه به‌شێكی خێزانه‌كانى گه‌رمیان ئاماده نین دانی پێدابنێن منداڵه‌كانیان ئۆتیزیمیان هه‌یه، بۆیه پێشبینى ده‌كه‌ن كه له‌و ئاماره زیاتریان هه‌بێت.