چۆن مۆڵەتی بانکی ناوەندی وەردەگرن؟

داوای کاتی زیاتر بۆ کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو دەکرێت

964+

پێشەوا محەمەد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێم سەردانی لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراقی کردووە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە داوای کردووە مۆڵەتی چوونە ناو سەکۆی ئەلیکترۆنی لە 30.6.2024 تا 31.12.2024 درێژ بکرێتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی 964 لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی هەرێم وەریگرتووە، مۆڵەتی بانکی ناوەندی بۆ خۆتۆمارکردنی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بانکی ناوەندی بۆ وەرگرتنی مۆڵەت کۆتایی هاتووە، کە تا 31.3.2024 وادەکە دیاری کرابوو و داوای درێژکردنەوەی وادەکە کراوە.

سەرچاوەیەکی بەڕێوەبەرایەتییەکە کە نەیویست ناوی بهێندرێت بە 964ـی راگەیاند، پێشتر هەر کۆمپانیایەک پێویست بوو سەرمایەی دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار لە بانکی ناوەندی دابنێت بۆ مۆڵەتی جۆری A و ملیارێک و 500 ملیۆن دیناریش بۆ مۆڵەتی جۆری B تا مۆڵەتی پێدەدرا، بەڵام دواتر بانکی ناوەندی بۆ کۆمپانیاکانی هەرێم ئەو مەرجەی هەڵگرت.

وتیشی، “بانکی ناوەندی رێگەی دا پێنج کۆمپانیا و 10 کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراوی هەرێم یەک بگرن و ئەو بڕە پارە دابنێن و مۆڵەت وەربگرن”.

سەرچاوەکەی 964 روونیشیکردەوە، بەشێک لە کۆمپانیاکان ماون تۆمار بکرێن و مۆڵەتیان پێبدرێت، بۆیە داوای کاتی زیاتریان لە بانکی ناوەندی کردووە.

بانکی ناوەندی: لە ماوەی ساڵێکدا حەواڵەی دەرەکی 300% زیاد...

بانکی ناوەندی: لە ماوەی ساڵێکدا حەواڵەی دەرەکی 300% زیادی کردووە