گەشتوگوزار لاری نییە

خواست هەیە خانووە کۆنەکانی ئاکرێ بکرێن بە مۆتێل

964+
هیڤی دێوالی – دهۆک

خواست هەیە خانووە دێرینەکانی ئاکرێ بکرێن بە مۆتێل، راگەیاندنی گەشتوگوزاری ئاکرێ دەڵێت، هەر کەسێک دەیەوێت خانووە کۆنەکەی بکرێت بە مۆتێل با سەردانمان بکات.

قایمقامیەتی ئاکرێ بەهەماهەنگی لەگەڵ گەشتوگوزاری ئاکرێ کار دەکات لەسەر زیادکردنی مۆتێل لە شارەکە.

964 دەزانێت، بەشی زۆری خانووە کۆنەکانی ئاکرێ، لە گەڕەکی گورەڤا و جوستەیان.

ڤەهێل عەقراوی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری ئاکرێ بە 964ی وت، لەم وەرزەدا گەشتیاران بە ژمارەیەکی زۆر سەردانی شارەکە دەکەن، هەروەها شوێنی مانەوە لە شارەکەدا کەمە، بۆیە پێشنیارمان کردووە خانووە کۆنەکانی ئاکرێ ببنە مۆتێل بۆ گەشتیاران.

وتیشی، هەرکەسێک دەیەوێت خانووە کۆنەکەی خۆ لەو گەڕەکانە بکات بە مۆتێل، با سەردانی لە بەڕێوەبەرایەتیمان بکات ئێمە رێنماییان پێ دەدەین، لە ماستەرپلاندا رێکاری نوێمان هەیە بۆ زیادکردنی هۆتێل و مۆتێل لە قەزای ئاکرێ لە ساڵانی داهاتوودا.

ئەو خانووانەی گەشتوگوزار، بە نیازە بیکات بە مۆتێل نزیکەی 50 خانووە، کە مێژووی ئەو خانووانەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە 100 ساڵ.

بەپێی زانیاری 964، لە قەزای ئاکرێ 14 شوێنی گەشتیاری هەیە، و تەنیا یەک هۆتێل هەیە، کە جێگای 75 کەسی تێدا دەبێتەوە، لەگەڵ چەند خانوویەکی هاوڵاتیانی ئاکرێ کە وەکو مۆتێل بە کرێی دەدەن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لە گوندێکی ئاکرێ زەوی بۆ خانووکردن نەماوە

لە گوندێکی ئاکرێ زەوی بۆ خانووکردن نەماوە

ئاکرێ بۆ وەرزی هاوین 40 بیر ئامادە دەکات

ئاکرێ بۆ وەرزی هاوین 40 بیر ئامادە دەکات

دروستکردنی عەلوە گەورەکەی ئاکرێ چووە بواری جێبەجێکردن

دروستکردنی عەلوە گەورەکەی ئاکرێ چووە بواری جێبەجێکردن