"ئەوەیان لەلا چارەسەرە"

ئاکرێ بۆ وەرزی هاوین 40 بیر ئامادە دەکات

964+
زەید کۆچەر – دهۆک

چەند ساڵێکە، لە قەزای ئاکرێ و گوندەکانی دەوروبەری، کێشەی کەمی ئاو و نەبوونی ئاو سەریهەڵداوە بە تایبەت لە وەرزی هاویندا، ئەمساڵ بە لێدانی 40 بیری نوێ قەزاکە خۆی بۆ ئەو وەرزە گەرمە و کەم ئاوە ئامادە دەکات.

بۆ ئەوەش زیاتر لە دوو ملیار دینار بۆ ئاو و ئاوەرۆی ئاکرێ دابینکراوە کەوا بتوانرێت کێشەی کەمی و نەبوونی ئاو لە گەڕەک و گوندەکانی دەوروبەری قەزاکە چارەسەربکات، چیتر ئاویان بە تەنکەر بۆ نەڕوات بەڵکو سەرچاوەی ئاویان بۆ دابین بکەن.

زرار ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی ئاکرێ بە 964ی وت، نزیکەی 48 پرۆژەی گرنگی ئاو لە سنووری قەزاکەمان کارکردن تێیاندا دەستیپێکردووە و هەندێکیان بە نزیکەی تەواو کراون و هەندێکیان لەژێر جێبەجێ کردندان، بڕی دوو ملیار و 423 ملیۆن دینار بۆ سەرجەم ئەو پرۆژانە تەرخان کراوە، کە بریتین لە “لێدانی بیر، دانانی تۆری ئاو، گەیاندنی کارەبا بۆ سەر بیری ئاو، نۆژەن کردنەوە”.

وتیشی، بەتەواوکردنی ئەم پرۆژانە کێشەکانی کەم بوون و نەبوونی ئاو کەمدەبنەوە لە سنووری قەزای ئاکرێ و زۆرینەیان چارەسەر دەبن، چونکە لە هەرسێ ناحیەکەی ئاکرێ پرۆژە ئەنجام دراوە، و ئەو گوندانەی کێشەی گەورەیان دەستنەکەوتن یان کەمبوونەوەی ئاو بوو، ئێستا چارەسەرکراون وەکو، “گوندی درین شێخ، نهاوا، کێلەبی”، هەروەها دوودی خواروو بیرێکی نوێی بۆ لێدەدرێت و دوای نەوروز کاری تێدا دەکریت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ئاکرێ تاوەکو ئێستا 14بیری لێداوە، هەروەک 26 بیری دیکە لە کارکردن و هەڵکۆڵیندان، پێشبینی وایە پێش هاتنی وەرزی هاوین کارەکانیان تەواو بکرێت و کێشەی ئاوی ئاو گوند و ناوچانە چارەسەر بکات، کە رووبەرووی کەم ئاوی بوونەتەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

بۆ نەورۆز نایلۆنی شینی سەربانەکان لە ئاکرێ دەگۆڕدرێن

بۆ نەورۆز نایلۆنی شینی سەربانەکان لە ئاکرێ دەگۆڕدرێن

قەزای ئاکرێ بۆ گەشتیارەکانی هۆتێلی کەمە

قەزای ئاکرێ بۆ گەشتیارەکانی هۆتێلی کەمە