بزانە چى کردووە

هاتووچۆى خورماتوو وانە لە رووداوەکەى بەسرە وەردەگرێت

964+

میدیا گۆران

وادیارە رووداوە هاتووچۆکەى بەسرە کە تێیدا شەش قوتابى گیانیان لەدەستدا، بۆ هاتووچۆى خورماتوو بوو بەوانە و بڕیارێکى پێویستیان دەرکرد.

پۆلیسى هاتووچۆى دوزخورماتوو بۆ پاراستنى گیانى قوتابیان بڕیارێکى دەرکرد، بەپێى بڕیارەکە لەمەودوا لە کاتى تەواوبوونى دەوامى قوتابخانەکان پۆلیسى هاتووچۆ لە دەورووبەرى قوتابخانەکان بڵاودەکرێنەوە.

عەمید موئەیەد عەباس، بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو بە 964ـى وت،”دوای رووداوەکانی هاتوچۆی ئەم دواییە کەسوکاری قوتابییەکان ترساون و دێن خۆیان منداڵەکانیان دەبەنەوە، بۆیە ئۆتۆمبێلێکی زۆر لە دەوری قوتابخانەکان کۆدەبنەوە، هەم دەبێتە قەرەباڵغی و هەم مەترسییە بۆ گیانی قوتابییەکان، لەبەر ئەوە کاتی تەواوبوونی دەوام پۆلیسی هاتوچۆ لەدەوروبەری قوتابخانەکان دادەنێین”.

ئەو رێوشوێنەی پۆلیسی هاتوچۆی خورماتوو دوای ئەوە هات، بەر لە دوو رۆژ بارهەڵگرێک لە باکوری بەسرە چەند قوتابییەکى سەرەتایى کرد بە ژێرەوە کە لەو کاتەدا لە قوتابخانە دەهاتنە دەرەوە، لە ئەنجامدا شەش منداڵ گیانیان لەدەست داو 10ـى دیکە بریندار بوون.

هەڕەشەى هەژاندنى بەسرە دەکرێت

هەڕەشەى هەژاندنى بەسرە دەکرێت