بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك هه‌ڵه‌بجه‌ی هه‌ژاند
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له هه‌ڵه‌بجه‌وه به 964ی راگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێستا بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی هه‌ژاند.
بۆكان خه‌لیل هاوڵاتی له شاری هه‌ڵه‌بجه به 964ی وت، بومه‌له‌رزه‌كه به‌هێز بوو، چونكه له خه‌ودا بووین و خه‌به‌ری كردینه‌وه”.
پشتیوان ئیبراهیم شاره‌زای بوومه‌له‌رزه‌زانی له هه‌ڵه‌بجه، به 964ی وت، لە کاتژمێر 11:05ی ئەمڕۆ چوارشەممە دوو بومەلەرزەیەک بە پلەکانی 3.2 و 3 پلەی رێختەر لە قوڵایی 8 و 6 کیلۆمه‌تر ژێر زەوی لە سەنتەری هەڵەبجەی شەهید روویدا.
وتیشی، چەقی بوومەلەرزەکان گوندی چاوگ بووە .
روودانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه له كاتێكدایه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له وڵاتانی تایوانی دا، شاره‌زایانیش پێشبینیی ده‌كه‌ن بوومه‌له‌رزه‌ی دیكه‌ش له ناوچه‌كه‌دا رووبده‌ن.