بۆ ئه‌وه‌ى جه‌ژن ئاماده‌كارى بكه‌ن
بەڕێوەبەرێكى سیده‌كان موچه‌ى 22 وانه‌بێژى قوتابخانه‌كه‌ى دابین كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى قه‌زاى سیده‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌یه‌ك موچه‌ى زۆرینه‌ى مامۆستاكانى قوتابخانه‌كه‌ى دابین كرد كه وانه‌بێژن و ده‌ڵێت، ناكرێت مامۆستاى میلاك موچه وه‌ربگرێت و وانه‌بێژانیش چاوه‌ڕێ بكه‌ن.
قوتابخانه‌كه ناوى گۆشینەی بنەڕەتییه، ته‌واوى ئه‌و مامۆستایانه‌ى كه ده‌وام له‌م قوتابخانه‌ی ده‌كه‌ن 27 مامۆستان و له‌ناویاندا 22 مامۆستاى وانه‌بێژن.
خالید خورشید، به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كه به 964ـى وت، دوێنێ موچه‌ى مامۆستا وانه‌بێژه‌كانى قوتابخانه‌كه‌ى به‌سه‌ردا دابه‌ش كردوون.
وتیشی “ناكرێت ئێمەی مامۆستایانی میلاک موچە وەربگرین و وانه‌بێژانیش چاوه‌ڕی هاتنى موچه‌كه‌یان بكه‌ن، بۆیه پێویست بوو بۆیان دابین بكه‌م”.
شایسته داراییه‌كانى هه‌ر 22 مامۆستا وانه‌بێژه‌كه‌ى ئه‌م قوتابخانه‌یه، بریتى بوو له هه‌شت ملیۆن و 600 هه‌زار دینار، كه بۆیان دابینكراوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، به‌شێكی وانه‌بێژه‌كانیان خاوه‌ن ماڵ و منداڵن و پێویستیان به‌وه‌یه بۆ جه‌ژن ئاماده‌كارى بكه‌ن، به‌شێكیشیان له ده‌ره‌وه‌ى سیده‌كانه‌وه دێنه ئه‌م قوتابخانه‌یه و ئه‌وانیش بارى داراییان باش نییه و پێویستیان به‌وه‌یه زووتر موچه‌كانیان وه‌ربگرن.
به‌ڕێوه‌به‌رى قه‌تابخانه‌كه، باس له رۆڵى مامۆستایانى وانه‌بێژى قوتابخانه‌كه‌یان ده‌كات و ده‌ڵێت، دڵسۆزى ئه‌وان و مامۆستایانى دیكه وایكردووه، ساڵانه له‌سه‌ر ئاستى قه‌زاى سیده‌كان له هه‌ڵسه‌نگاندنى ناوه‌نده‌كانى خوێندن قوتابخانه‌كه‌یان ئاستێكی زۆرباشی هه‌بێت و رێژه‌ى 83% به‌ده‌ست بهێنێت.