150 دار سنوبه‌ر له هه‌ولێر چێندران
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كان له هه‌ولێر، درێژه‌یان به هه‌ڵمه‌تی زیادكردنی سه‌وزایی له پایته‌خت دا و 150 دار سنوبه‌ریان چاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3.4.2024 بڵاویكرده‌وه، كه له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی زیادكردنی سه‌وزایی له هه‌ولێر، 150 دار سنه‌وبه‌ریان له پاركی هاوار چاند.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، ئه‌مه درێژه‌پێده‌ری هه‌ڵمه‌تی چاندنی 10 هه‌زار دار سنوبه‌ره، كه پێشتر راگه‌یاندراوه و ده‌ستیپێكردووه.سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر و ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كان رایانگه‌یاندووه، به‌و ئامانجه كار ده‌كه‌ن رێژه‌ی سه‌وزایی له هه‌ولێر بگه‌یه‌ننه ئاستی ستانداردی جیهانی.
به گوێره‌ی نوێترین داتای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كان، رێژه‌ی سه‌وزایی له هه‌ولێر له 20% نزیكبووه‌ته‌وه.