ناچۆ فێرناندێز. فۆتۆ: X
ده‌نگۆی جۆراوجۆر
كاپتنی ریال مه‌درید گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ دەكاته‌وه؟
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ناچۆ فێرناندێز كاپتن و به‌رگریكاری یانه‌ی ریال مه‌درید، تا ئێستا ئاماده نییه گفتوگۆ له باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بكات، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه رووبكاته‌وه خولی ئه‌مریكا.
پڕۆگرامی ئێلچیرێنگیتۆی ته‌له‌ڤزیۆنی له ئیسپانیا ئاشكرای كرد، ده‌نگۆی جۆراوجۆر له باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ناچۆ فێرناندێزی به‌رگریكاری ریال مه‌درید هه‌یه، بەڵام چه‌ند سەرچاوەیه‌ك بۆ به‌رنامه‌كه‌یان پشتڕاستکردەوە، کە یاریزانەکە بیر لە په‌یوه‌ندیكردن به خولی ئەمریکا دەکاتەوە.
ئاماژەیان بەوەش کردووە، ئێستا بژارەیەکی جدییە، چونکە یاریزانەکە پێشتر ئۆفەرێکی هەبوو، لە کۆتایی وەرزی ئه‌مساڵیشدا له رۆیشتن له یانه‌ی شاهانه نزیكده‌بێته‌وه.
ئەمەش لەکاتێکدایە هەفتەی رابردوو رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی پشتڕاستی کردەوە، ناچۆ فێرناندێز لە لێواری واژۆکردنی گرێبەستە نوێیەکەیدایە.
زۆرێک لە هەواڵەکان پشتڕاستی دەکەنەوە، یانەی ریال مەدرید کار لەسەر ئەوە دەکات، هاوینی داهاتوو بەرگریکارێکی نوێ بباته ریزه‌كانییه‌وه.