یادەوەرییەکانی وەرزش
بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانێك ته‌له‌فۆن بۆ سه‌رۆك وه‌زیران كرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له ساڵی 2001 كاتێك یانه‌ی میلانی ئیتالی له‌سه‌روبه‌ندی گواستنه‌وه‌ی رۆی كۆستای یاریزانی پۆرتوگالی بوو بۆ ریزه‌كانی، ئیداره‌ی یانه‌كه كێشه‌یان هه‌بوو، چونكه كات له‌به‌رده‌ست نه‌بوو، پاره‌یه‌كی زۆریشی ده‌یه‌ویست، جگه له‌وه سه‌رۆكی یانه‌كه‌ش، كه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا بوو، سه‌رقاڵ بوو.
ئه‌ندرێ شیفچینكۆی هێرشبه‌ری ئه‌وكاتی میلان، چیرۆكی ساته‌كانی گواستنه‌وه‌ی رۆی كۆستا بۆ میلان و په‌یوه‌ندیكردنیان به سه‌رۆك وه‌زیران ده‌گێڕێته‌وه، باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات خۆی چی به سه‌رۆك وه‌زیران بێرلسكۆنی وتووه.