سوپا هاتە ناو شەڕەکە

لە یارییەکی تۆپی پێدا لە داقوق 10 کەس بریندار بوون

+964

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

درەنگانێکی شەوی رابردوو لە گوندی عەبدوڵاغانم لە سنوری نێوان دوزخوماتوو- داقوق، لە یارییەکی وەرزشیدا شەڕ و ئاڵۆزی لێکەوتەوە و ژمارەیەک وەرزشوان و هاوڵاتی برینداربوون و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە نزیکەی 30 کەسیش دەستگیر کراون.

سەلام حاجی جەلال، وەرزشوان بە964ی وت، شەوی رابردوو لە یارییەکی وەرزشیدا، کە لە نێوان هەردوو تیپی نەورۆز و شەهید جاسم بەڕێوەچوو، بەڵام لە کۆتاییەکانی یارییەکەدا لەلایەن بەشێک لە هاوڵاتیان و وەرزشوانانەوە هێرش کرایە سەر  ناوبژیوانی یارییەکە، بە بیانووی ئەوەی کاری لە بەرژەوەندی یەک تیپدا کردووە، پاش

دروستبونی شەڕ و ئاڵۆزی بۆ ماوەی نیو کاتژمێر، دواتر هێزێکی سوپای عێراق کە لە نزیکی شوێنەکە جێگیر کراون، گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و بە تەقەکردن بە هەوادا، هەوڵی هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکەیان دا.

وتیشی، هێزەکەی سوپا نزیکەی 25 هاوڵاتی و وەرزشوانیان دەستگیر کرد و پاش لێکوڵینەوە نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەیەکیان ئازاد کران.

راشیگەیاند، لە شەڕەکەدا نزیکەی 10 وەرزشوان و هاوڵاتی بە بەرد و بۆکس بریندار بوون، بەڵام برینەکەیان سووک بووە.

964 چەند جارێک پەیوەندی بە پۆلیسی داقوقەوە کرد، بەڵام پەیوەندییەکان بەردەست نەبوون.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

سوپای عێراق لەگەڵ پارشێو ئۆپەڕاسیۆنی لە داقوق دەستپێک...

سوپای عێراق لەگەڵ پارشێو ئۆپەڕاسیۆنی لە داقوق دەستپێکرد