هه‌واڵى نوێ لاى چاوانه
رۆژانه كه‌سێك توشی ئۆتیزم ده‌بێت و كرمێكى زیانبه‌خشیش له رواندز بڵاوبووه‌ته‌وه
964+
ژووری هەواڵ
ئه‌مڕۆ رۆژى جیهانى ئۆتیزمه و به‌پێی ئامارێكیش كه ده‌ست 964 كه‌وتووه، لە هەرێمی کوردستان هەر رۆژێک کەیسێکی ئۆتیزم تۆماردەکرێت و کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستانیش دەریدەخات كه رێژەی تووشبوون بەرێژەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە.
لە هەرێمی کوردستان بەنزیکەی هەر رۆژێک کەیسێکی ئۆتیزم تۆماردەکرێت
ماوه‌یه‌كه كرمێك له دۆڵى ئاكۆیانى سه‌ر به قه‌زاى رواندز بڵاوبووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن كرمێكی زیانبه‌خشه، سه‌ره‌تا بڵاوبوونه‌وه‌ى كرمه‌كه به‌رێژه‌یه‌كی كه‌م بوو، به‌ڵام ماوه‌ى دوو رۆژه له هه‌موو شوێنك گوندى ئاكۆیان بڵاوبوونه‌ته‌وه.
له دۆڵى ئاكۆیان كرمێكی زیانبه‌خش بڵاوبووه‌ته‌وه
لە ماوەی مانگی رابردوودا بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی 34 کەسیان دەستگیر کردووە بەتۆمەتی راوکردنی ماسی، باڵندەی کێوی، داربڕین و لێدانی بیر بە نایاسایی.