عێراق و هەرێم کەوتوونەتە خۆ

نزیکەی یەک ملیۆن و نیو کرێکاری بیانی لە عێراق کار دەکەن

964+

فەهمی نەبی

بەپێی ئامارێکی سەندیکاکانی کرێکارانی عێراق بێت نزیکە یەک ملیۆن و نیو کرێکار لە عێراق کاردەکەن، لە هەرێمیش وەزارەتی ناوخۆ پێدانی ڤیزای بەکرێکاری سوری راگرتووە.

وەلید نیعمە سەرۆکی سەندیکاکانی کرێکاران لە عێراق بۆ بەشی عەرەبی 964 قسەیکردووە دەڵێت، ئامارەکانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی تەنیا ئاماژە بەبوونی 750 هەزار کرێکاری بیانی دەکەن، بەڵام ئەو ئامارە زۆر زیاترە و دوو هێندە دەبێت.

بەقسەی وەلید نیعمە، کۆمپانیا نەوتییەکان ژمارەیەکی زۆری کرێکاری چینی و هیندی و بەنگلادیشیان راکێشاوە و بەو هۆیەوە دەستی کاری ناوخۆیی بەتەواوی کەمبووەتەوە.

ئەوەشی وتووە، بەشێک لە کرێکارەکان بە رێگەی قاچاغ دێنە عێراق بەوهۆیەوە کێشەی ئیقامەیان بۆ دروست دەبێت، ئەو کەسانە ناچار لەشوێنی کارەکەیان دەمێننەوە، دەبێ وەزارەتی ناوخۆی عێراق چارەسەرێک بۆ ئەو گرفتە بدۆزێتەوە.

هەفتەی رابردوو مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو، کرێکارانی بیانی مانگانە دوو ملیۆن دۆلار دەبەنە دەرەوەی عێراق.

لە هەرێمی کوردستانیش نزیکەی دوو هەفتەیە پێدانی ڤیزا بەو هاوڵاتییە سینگڵانەی لە سوریاوە بەمەبەستی کار دێنە هەرێمی کوردستان وەستاوە.

دوێنێ دووشەممە، د.هێمن میرانی بەڕێوبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم بۆ 964 وتبووی، پێدانی ڤیزا بەکرێکاری سوری بەتەواوی وەستاوە لەگەڵ ئەوەدا کۆتایی ئەم هەفتەیە وردەکاری ئەو بڕیاری نوێکردنەوەی ئیقامە بەو کرێکارانەش تەواو دەبێت کە مافی مانەوەیان تەواو بووە.

ئەم هەفتەیە بڕیار دەدرێت کرێکارانی خەڵکی سوریا مافی ما...

ئەم هەفتەیە بڕیار دەدرێت کرێکارانی خەڵکی سوریا مافی مانەوەیان پێدەدرێت یان نا

هاتنی کرێکار لە سوریاوە بۆ ناوخۆی هەرێم راگیرا

هاتنی کرێکار لە سوریاوە بۆ ناوخۆی هەرێم راگیرا