براى کوژراوەکەیە
بریندارێکى دیکەى شەڕەکەى شێخان گیانى لەدەستدا
964+
زەید کۆچەر-دهۆک
بریندارێکى دیکەى شەڕى نێوان دوو بنەماڵەکەى قەزاى شێخان گیانى لەدەستدا کە براى کوژراوەکەیە.
تابان فازل،بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی دهۆک بە 964ـى وت،”ئێوارەى ئەمڕۆ، بریندارێکی دیکەى شەڕى نێوان دوو بنەماڵەکەى قەزاى شێخان لە نەخۆشخانەى دهۆک، گیانى لەدەستدا”.
ئەو کەسەى ئێوارەى ئەمڕۆ گیانى لەدەستدا، برى ئەو کەسەیە کە لە شەڕەکەدا کوژرا و کوڕێکیشى بە سەختى بریندار بوون.
درەنگانی شەوی شەممەی رابردوو 30-3-2023، شەرێکی قورس لەنێوان دوو بنەماڵەى سنورى قەزاى شێخان روویدا کە تێیدا کەسێک کوژرا و براو کوڕێکیشى بریندار بوون، ئەوەى ئەم ئێوارەیەش گیانى لەدەستدا براى کوژراوەکەیە.
شەڕەکە لە نێوان بنەماڵەیەکى گوندی ئەلمەمانى سەر بە شێخان و بنەماڵەیەکى ناحیەی باعەدرێ روویدا بوو.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح