مانگی هیلالی جەژن _ وێنە: ئەرشیفی پێگەی Time Out
پێشبینیکاران وا دەڵێن
تەپوتۆز بهێڵێ سێشەممە مانگ بە چاو دەبینرێت
964+
ئەحمەد مستەفا
دوو پێشبینیکاری کەش و هەوا دەڵێن، ئەگەرە نزیکەکە ئەوەیە رۆژی سێشەممەی داهاتوو 9.4.2024 لە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان مانگ ببینرێت.
پێشبینی ئەوان وایە، رۆژی 10.4.2024، چوارشەممەی داهاتوو ببێت بە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان لە هەرێمی کوردستان.
پێشبینکاری کەش و هەوا، محەمەد کەمال ئەوەی بە 964 وت، له پێش نیوه‌رۆی رۆژی سێشه‌مه‌ی داهاتوو، مانگی نوێ لە دایک دەبێت و به ته‌لیسكۆبیش ده‌بینێرت، هەروەک بە ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه كاته‌كانی خۆرئاوابوون به چاوی ئاساییش دەبینرێت، ئەگەر تەپوتۆز بهێڵێت.
ئەو پێشبینی ئەوە دەکات، بەهۆی ئەوەی رۆژی سێشه‌ممه هەور لە ئاسمان بێت، و خێرایی با چالاك ده‌بێت ره‌نگه گرفتی بینینی مانگ دروست ببێت به‌هۆی ته‌پوتۆزه‌وه، به‌ڵام به‌پێی هه‌موو ئەگەرەکان رۆژی سێشه‌ممه ته‌واوكه‌ری مانگی ره‌مه‌زان دەبێت.
لەهەمان کاتدا، بە قسەی پێشبینیکار پشتیوان ئیبراهیم بێت، رۆژی 8.4.2024 مانگی نوێی کۆچییە و مانگ نابینرێت، بەڵکو لە رۆژی 9.4.2024 مانگ دەبینرێت و رۆژی چوارشەممەی ئایندە دەبێت بە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان.
رۆژی 11.3.2024 پەیڕەوانی ئاینی ئیسلام لە هەرێمی کوردستان، چوونە ناو یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانەوە ئەوەش بە گوێرەی رۆژژمێری کۆچیی، وەک یەکێک لە رووکنەکانی ئیسلام بۆ ماوەی 30 رۆژ لە بانگی بەیانی بۆ بانگی مەغریب، خواردن و خواردنەوە ناخۆنەوە.