به‌ڵام چاودێرییان ده‌كه‌ن
ئه‌وقافى دهۆك په‌یوه‌ندی به کردنەوەی قاسه‌ى مزگه‌وته‌كان نه‌ما
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌وقافی دهۆك بڕیاریدا له‌مه‌ودوا لیژنه‌كانیان په‌یوه‌ندیان به كردنه‌وه‌ى قاسه‌ى مزگه‌وته‌كان نامێنێت و پێشنوێژى مزگه‌وته‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته راسپێردران ئه‌م كاره بكه‌ن.
له مزگه‌وته‌كانى سنوورى پارێزگاى دهۆك ماوه‌ى نزیكه‌ى سێ ساڵه قاسه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى پاره داندراوه، بۆ ئه‌وه‌ى له كه‌موكوڕی مزگه‌وته‌كان خه‌رجی بكه‌ن.
تا دوێنێ هه‌ردوو لایه‌نى ئه‌وقاف و پێشنوێژانى مزگه‌وت ده‌سه‌ڵاتى كردنه‌وه‌ى ئه‌م قاسه‌یان هه‌بوو، به‌ڵام به بڕیارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى ئه‌وقافی دهۆك، قوفڵى ئه‌وقاف له‌و قاسانه كرایه‌وه و ته‌نیا قوفڵى مزگه‌وته‌كانى پێوه‌ده‌مێنێت.
سه‌رمه‌د عه‌لى خان، به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌وقافی دهۆك به 964ـى وت، ئه‌و بڕیاره دواى ئه‌و ده‌نگۆیانه دێت كه گوایه ئه‌وقاف پاره‌ى ناو قاسه‌كان بۆ كه‌موكوڕى ناو مزگه‌وته‌كان به‌كارناهێنێت.
وتیشی “به پێی بڕیاره‌كه له‌مه‌ودوا پێشنوێژى مزگه‌وته‌كان كلیلی قاسه‌كه‌یان لا ده‌بێت و له‌گه‌ڵ لیژنه‌یه‌ك كه‌له سێ تا چوار نوێژكه‌ر پێدێت مامه‌ڵه به‌و پاره‌یه ده‌كه‌ن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، هه‌موو كاره‌كانى ئه‌م قاسانه به چاودێریی راسته‌وخۆى ئه‌وقاف ده‌كرێت.