رۆژانەی وەستایەک

964+
بەرزان عوسمان – دوکان

عەلی حوسێن، پیشەکار و وەستای نانەوایە لە قەزای دوکان و 24 ساڵە لە بازاڕی گشتی قەزاکە ئەوە کارە دەکات، سەرەڕای سەختی کارەکەی لە رەمەزاندا خۆی و هاوپیشەکانی بەرۆژوو دەبن.

ئەوان، لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی بۆ 7:00 ی ئێوارە کاردەکەن، لەگەڵ ئەوەی ئێستا مانگی رەمەزانە و پەیڕەوانی ئاینی ئیسلام بە رۆژوو دەبن، بەڵام ئەوان بە زمانی بەرۆژووە لە کاری خۆیان وەک رۆژانی ئاسایی بەردەوامن.

بەهۆی ئەوەی مامەڵە لەگەڵ ئاگردا دەکەن، کاریگەری لەسەر بەرۆژبوونیان هەیە و لەلایەکی دیکەشەوە مەترسییەکی بەردەوامە بۆ سەر ژیانیان، عەلی حوسێن بە 964ی وت، سەرەڕای بە رۆژبوون و قورسی کارەکەیان، زۆر خۆشحاڵن کاتێک دەزانن نانێکی گەرم و پێشکەشی رۆژوەوانان دەکەن.

کارەکەی ئەوان جیاوازترە لە زۆرێک لە پیشەکانی دیکە، ئەو وتی، زۆرجار بوتڵی غاز ئاگر دەگرێت یان غاز و کارەبا تێکەڵاو دەبێت، کارەکەمان لە مانگی رەمەزان قورستریش دەبێت، بەڵام پیشەکەمان قوتی ماڵ و منداڵمانی لەسەرە و لەو ئاگرەوە دەستمان دەکەوێت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا