کەلار

لە رووداوێکى هاتووچۆدا هاوڵاتییەکى تەمەن 81 ساڵ گیانى لەدەستدا

964+
میدیا گۆران

رووداوێکى هاتووچۆ لە کەلار گیان لەدەستدانى بەساڵاچوویەکى لێکەوتەوە.

هاتووچۆى گەرمیان بڵاوى کردەوە، ئەمشەو لە نزیک نەخۆشخانەی لایڤ لە کەلار، ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان ناڤارا کە بەئاراستەی نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب رۆیشتووە، لە هاوڵاتیەکى داوە و بریندارى دەکات.

دەشڵێت: بەهۆى سەختى برینەکەیەوە، پێش ئەوەى بریندارەکە بەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بگەیەنرێت، گیان لەدەست دەدات.

ئەوکەسەی گیانی لەدەستداوە تەمەنى 81 ساڵە و تیمەکانی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.

لە رووداوێکى هاتووچۆدا کەسێک گیان لەدەستدا

لە رووداوێکى هاتووچۆدا کەسێک گیان لەدەستدا