یانەی ریال مەدرید. فۆتۆ: X
پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ببینه
ئه‌مشه‌و ریال مه‌درید ئه‌ركی ئاسان نییه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له یاریی لووتكه‌ی گه‌ڕی 30ی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا، ئه‌مشه‌و یانه‌ی ریال مه‌درید له یارییه‌كی زه‌حمه‌تدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی ئاتلێتیك بیلباو ده‌بێته‌وه.
یارییه‌كه له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ كاتژمێر 10:00 ده‌ستپێده‌كات و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت زۆر به‌هێز بێن.
ئێرنێستۆ ڤالڤێردی، راهێنه‌ری بیلباو له باره‌ی یارییه‌كه‌وه وتی، ریال مه‌درید پێشه‌نگی لالیگایه و گۆڵكاری خوله‌كه‌ش له‌وێ یاریی ده‌كات، كه بێلینگهامه، ریال مه‌درید به‌زه‌یی به كه‌سدا نایاته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌لی بردنه‌وه‌ت بۆ ره‌خسا، پێویسته له ده‌ستی نه‌ده‌یت به‌رامبه‌ر ئه‌م تیپه.
ریال مه‌درید پێش یارییه‌كه له پله‌ی یه‌كه‌مه به 72 خاڵ و بیلباویش پله‌ی چواره‌می گرتووه به 56 خاڵ.
له قۆناغی یه‌كه‌مدا مه‌درید له ناو بیلباو به دوو گۆڵ بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد، هه‌روه‌ها وه‌رزی رابردووش مه‌درید هه‌ردوو یاریی له تیپه‌كه‌ی هه‌رێمی باسك بردووه‌ته‌وه.
هاوكات پێكهاته‌ی ریال مه‌درید بۆ یاریی ئه‌مشه‌و به‌م جۆره‌یه:
گۆڵپارێز: لونین
به‌رگری: رودیگێر، ناچۆ، كارڤاخال و مێندی
ناوه‌ڕاست: چوامینی، كرووس، بێلینگهام، ڤالڤێردی
هێرشبردن: رۆدریگۆ و براهیم دیاز.