هەوڵی دابینکردنی زیاتر دەدرێت

100 سەبەتەی خۆراک لە بیارە دابەش کرا

964+

پێشەوا محەمەد

لە سەنتەری ناحیەی بیارە 100 سەبەتەی خۆراک دابەش کرا و بەڕێوەبەری ناحیەکە دەڵێت، لە هەوڵی دابینکردنی زیاتردان بۆ تەوێڵە و گوندەکانی دەوروبەری.

ئەو سەبەتە خۆراکە خێرخوازییە لە لایەن رێکخراوی سەروەریی هەڵەبجەوە دابین کرابوو و لە برنج، نۆک، فاسۆلیا، نیسک و رۆن پێکهاتبوو.

حەمید بارام، بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە بۆ 964ـی روونکردەوە، لەمکاتەدا کە بارودۆخی هاوڵاتیان خراپە دابەشکردنی ئەو سەبەتە خۆراکە سوودی زۆری بۆ خێزانە هەژارەکان هەیە.

وتیشی، “لیژنەیەکیان هەیە و لە رێگەی ئەو لیژنەیەوە ئەو خێزانانە دیاری کراون، کە پێویستیان بە هاوکاریکردنە و بە شێوەیەکی دادپەروەرانە سەبەتە خۆراکەکە دابەش کرا”.

سەنتەری قەزای بیارە نۆ هەزار ماڵی تێدایە و نزیکەی پێنج هەزار دانیشتووی هەیە.

بە وتەی بەڕێوەبەری ناحیەکە، هەوڵ هەیە بۆ تەوێڵە و گوندەکانی دیکەی دەوروبەریش ئەو سەبەتە خۆراکە دابین بکرێت.

رێگای گوندەکانی نارنجڵە و گوڵپ لە ناحییەی بیارە چاککرا

رێگای گوندەکانی نارنجڵە و گوڵپ لە ناحییەی بیارە چاککرا