دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە. فۆتۆ: وەزارەتی شارەوانی
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی
هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی زه‌ویوزاری هه‌ولێر و سۆران ده‌درێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایگه‌یاند، کۆبوونەوەى یەکلاکردنەوە و چارەسەرى گرفت و کێشەکانى زەویوزار له نێوان هه‌ولێر و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران بەڕێوەچوو
به پێی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 31.3.2024 به سه‌رپه‌رشتیی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گەشتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و بە ئامادەبوونى عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکى فەرمانگەى هەماهەنگى و بەدواداچوون و هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیارى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران و ئه‌ندامانی دیکەى لیژنه‌ی چاره‌سه‌ری کێشه‌كانی زه‌ویوزار، لە دیوانى وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار، کۆبوونەوەى یەکلاکردنەوە و چارەسەرى گرفت و کێشەکانى زەویوزار له سنووری پارێزگای هه‌ولێر و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران بەڕێوەچوو.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێكراوه، لە کۆبوونەوەکەدا، تیشک خرایە سەر بڕیارى سەرۆکایەتیى ئەنجوومەنى وەزیران و باسپاردەکان بۆ دۆزینەوەى میکانیزمى گونجاو و چارەسەرکردنى گرفت و کێشەى زەویوزارى موڵکى گشتی و پۆلێنکردنى زەوییەکانى شارەوانی و کشتوکاڵی و نیشانکردنى حەرەمى گوند لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و ئیدارەى سەربەخۆى سۆران.
هه‌روه‌ها هاتووه، “لە تەوەرێکى دیكه‌ى کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە هەماهەنگى و هاوکارى پترى لیژنەکانى پارێزگاى هەولێر و ئیدارەى سەربەخۆى سۆران کرایەوە بۆ بە وردى بەدواداچوون و دیراسەى پرسەکە و گرتنەبەرى رێوشوێنى پێویست، بۆ رێگریکردن لە زێدەڕۆیی و سەرپێچییەکانى سەر موڵکى گشتی و موڵکى میرى.