لە سلێمانی

کەمپینێکی هاوکاری بۆ بەساڵاچووان و منداڵانی بێسەرپەرشت راگەیەندرا

964+

ژووری هەواڵ

لە سلێمانی كەمپینێك بۆ هاوكاریکردنی خانەكانی بەساڵاچووان و منداڵانی بێسەرپەرشت راگەیەندرا و خێرخوازان دەتوانن لە رێگەی دوو هەژماری بانکی هاوکارییەکانیان پێشکەشبکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 31.3.2024، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا بێستون جەبار، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت
رایگەیاند، سندوقێکی کۆمەک دادەنێن و کۆمەکەکان دەچنە سەر دوو هەژمار کە لە رێگەی بانکەکانی هەرێم دەرکراون و هەژمارێکیان بە دینارە و ئەوەی دیکەیان بە دۆلارە.

هەژمارەکان لە پەیجی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی بڵاودەکرێنەوە.

ماوەی 10 رۆژی پێش جەژنی رەمەزان دیاریکراوە بۆ کۆکردنەوەی هاوکارییەکان، بەڵام بێستون جەبار دەڵێت، ئەگەر هاوکارییەکان بەردەوام بن، ماوەی وەرگرتن درێژدەکەنەوە.

هەر لە کۆنفرانسەکەدا، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، “سندوقەکە لەژێر چاودێریی دارایی و دەستەی دەستپاکیدا دەبێت و دەتوانرێت بڕی کۆمەکەکان و ئەوەش بزانرێت کە بۆچی خەرجکراوە”.

جگە لە هەژمارەکان، دەتوانرێت لە 8:30ـی بەیانی تاوەکو کاتژمێر 2:00 لە گەڕەکی بەکرەجۆ، کۆمەک ببرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی.

ژمارەیەک پزیشک چارەسەری ددانی بەساڵاچووانی سلێمانی دە...

ژمارەیەک پزیشک چارەسەری ددانی بەساڵاچووانی سلێمانی دەکەن