وه‌رزى چاندنى گوڵ و سنه‌وبه‌ره
هه‌ولێر پڕ له گو‌ڵى (هه‌میشه به‌هار) ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ولێر تیمه‌كانى ئه‌ندازه‌ى پاڕكه‌كان ده‌ستیان به چاندنى گوڵێكى تایبه‌تى به‌هاره و دار سنه‌وبه‌ر له ناو سه‌نته‌رى هه‌ولێر كردووه و ده‌شڵێت، تاوەکو مانگى داهاتووش چاندنیان به‌رده‌وام ده‌بێت.
تیمەکان شەش هه‌زار گوڵی (هەمیشە بەهار)یان ئاماده‌كردووه بۆ چاندن و له ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌وه هه‌ڵه‌مه‌ته‌كه‌یان ده‌ستپێكردووه و له‌م هه‌فته‌یه ته‌واو ده‌بێت.
هه‌میشه به‌هار، گوڵێكى ره‌نگ جیاوازى به‌هارییه به‌رهه‌مى هه‌ر سێ نه‌مامگه‌كه‌ى ئه‌ندازه‌ى پاڕكه‌كانى هه‌ولێره.
سه‌روه‌ر وه‌یسی، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئه‌ندازه‌ى پاڕكه‌كانى هه‌ولێر به 964ـى وت، له به‌شێكی شه‌قامه‌كانى زاگرۆس و 60 مه‌ترى چاندنيان ده‌ستیپێكردووه.
وتیشی “هه‌ڵمه‌تى چاندنى گو‌ڵى به‌هاره له مانگی نیسانیش به‌رده‌وام ده‌بێت.”
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، گو‌ڵى هه‌میشه به‌هار تاوه‌كو وه‌رزى هاوینیش ده‌مێنێت و ئه‌وكاتیش ده‌ست به چاندنى گو‌ڵى هاوینه ده‌كه‌ن كه دیارترینیان گوڵه قه‌دیفه‌یه.
به‌قسه‌ى سه‌روه‌ر، له پلانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یاندایه حه‌وت هه‌زار داری سنه‌وبه‌ریش له‌م وه‌رزه‌دا له سه‌نته‌رى هه‌ولێر بچێنن.