سۆران

رووداوێکى هاتووچۆ 10 بریندارى لێکەوتەوە

964+

وریا فەتاح

لە رووداوێکى هاتووچۆدا کە بەرەبەیانى ئەمڕۆ لە رێگاى جوت سایدى سۆران بۆ جوندیان روویدا، 10 کەس بریندار بوون.

هاتووچۆى سۆران بڵاوى کردەوە، رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرى کیا سیراتۆ و نیسان سەنى روویداوە و بەهۆیەوە 10 کەس بریندار بوون.

لە رووداوەکەدا هەردوو ئۆتۆمێلەکە تێکشکاون و پێنج دارى دورگەى ناوەڕاستى شەقامەکە شکاون.

 لە رووداوێکى سەختى هاتوچۆدا کەسێک گیانى لەدەست دا

 لە رووداوێکى سەختى هاتوچۆدا کەسێک گیانى لەدەست دا