هونەرمەند عەلی شێخانی وا دەڵێت

“موچەکەم وەرگرت بەرلەوەی بگەمە ماڵەوە هەموویم داوەتەوە بە قەرز”

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

هونەرمەند عەلی شێخانی دوای 36 ساڵ خزمەت بە گۆچانەوە نۆرەی بۆ موچەی خانەنشینییەکەی گرتووە و دەشڵێت، بەرلەوەی بگەمە ماڵەوە هەموویم داوەتەوە بە قەرز.

لە لێدوانێکی تایبەت بۆ 964 عەلی شێخانی لە نۆرەی وەرگرتنی موچەکەی دەڵێت، “دەبێت هەر لە رێگاوە بەرلەوەی بگەمە ماڵەوە موچەکەم بدەمەوە بە قەرز، حکومەت باوکێکی خراپە بۆ خێزانەکەی، لەم وڵاتەی ئێمە رێزی هونەریش نییە”.

عەلی شێخانی زیاتر لە 50 ساڵە خزمەتی هونەری دەکات و ئێستا خانەنشین بووە و بەهۆی هەڵکشانی تەمەنیشیەوە کەمتر دەردەکەوێت، یەکێک بوو لە ئەکتەرە دیارەکانی زنجیرەی “گەردەلول” و وەک خۆشی باسی دەکات ئەگەر لەناو تابوتەکەشی بێت تەمسیل دەکات.

داڕشتنەوەی: پەری ساڵح

"هەرگیز نەخۆشی شکست بە بەیان بۆمبا ناهێنێت"