کیلیان ئیمپاپێ یاریزانى هەڵبژاردەى فرنسا
دەیخاتە سەر کورسى یەدەگ
دەنگى پێى ئێمپاپێ زەوى ژێر قاچى رۆدریگۆ دەلەرزێنێت
964+
وریا فەتاح
هاتنى ئێمپاپێ بۆ ریزى شاهانەییەکان، پێکهاتەى ئێستا هێڵى هێرشبەرى ریال دەگۆڕێت و نزیکترین قوربانیش رۆدریگۆى بەرازیلییە کە پێدەچێت بە هاتنى ئەو ئاسکە فەرەنسییە، لە کورسى یەدەگەوە سەیرى یارییەکانى مێرەنگى بکات.
راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا، پێشبینى دەکەن بە هاتنى کیلیان ئێمپاپێ خۆرى رۆدریگۆى بەرازیلى لاواز ببێت و لە یاریزانێکى سەرەکییەوە ببێتە یەدەگ و جێگەکەى بۆ کیلیان چۆڵ بکات.
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ لە نوێترین هەواڵیدا لەبارە ئێمپاپێ ئاماژەى بەوە کردووە، هێرشبەرە بەڕازیلییەکە لە ئێستادا بەنیازی جێهێشتنی ریال مەدرید نییە، بەتایبەتی کە گرێبەستەکەی لەگەڵ تیپەکە تا ساڵی 2028 درێژ بووەتەوە، بەڵام هاتنى ئێمپاپێ ترسى خستووەتە دڵییەوە.
رۆژنامەکە ئەوەشى خستووەتەڕوو، رۆدریگۆ ئامانجى زۆرێک لە یانە زەبەلالحەکانى ئەوروپایە بەتایبەت لیڤەرپول کە دەیەوێت بیکاتە جێگرەوەى محەمەد سەڵاحى میسر، بەڵام بەرزى نرخەکەى کە زیاترە لە 100 ملیۆن یۆر کێشەى بۆ یانەکان دروستکردووە.