خواستی زۆر لەسەرە

بۆن و بەرامەی کەلانە بەردەرکی سەرای سلێمانی پڕ کردووە

964+

دیلان محەمەد جەزا

دوو گەنج لە بەردەرکی سەرای سلێمانی لە پێش ئێوارەوە بۆن و بەرامەی کەلانە و کولێرە بە کونجی بەسەر بەردەرکی سەرای سلێمانیدا بڵاو دەکەنەوە.

ئاراس عەلی وەستای کەلانە بە 964ـی وت، رۆژانی رەمەزان لە دوای نیوەڕۆوە لەبەردەرکی سەرا کەلانە و کولێرە بە تەنور دەکەن.

باسی لەوەکرد، فرۆشیان باشە لە مانگی رەمەزاندا و هاوڵاتیان پێش ئەوەی بچنەوە بۆ ماڵەوە بەلای عەرەبانەکەیاندا تێدەپەڕن کولێرە و کەلانە دەبەنەوە.

ئەوەی خستەڕوو، ئەوان تەڕە پیاز بەکاردێنن بۆ دروستکردنی کەلانە و بۆن و بەرامەیەکی تایبەتی هەیە، کەمێک خوێی لەگەڵ بەکاردێنن بۆ پیازەکە.

کەلانە خواردنێکی کوردەواریە و زۆرجار بە کەلانەکەوە دۆشاوی خورما و رۆنی کوردی بەکاردەهێنرێت و دەخورێت.