مۆڵەتی سەربەخۆیان هەیە

لقی دهۆکی کۆمەڵەی نێوەندگیری و راوێژکاریی خانووبەرە دامەزرا

964+

پێشەوا محەمەد

لقی دهۆکی کۆمەڵەی نێوەندگیری و راوێژکاریی خانووبەرە دامەزرا و وا بڕیارە هەڵبژاردن بۆ سەرۆکی لقەکە و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی بکرێت.

کۆمەڵەکە سەرەتا لە هەولێر دامەزرا و کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو مۆڵەتی وەزارەتی ناوخۆی وەرگرت، ماوەی چەند رۆژێکە لقی کۆمەڵەکە لە دهۆک کراوەتەوە.

رابەر قاسم، سەرۆکی کۆمەڵەی نێوەندگیری و راوێژکاریی خانووبەرە بۆ 964ـی روونکردەوە، لقی دهۆکی کۆمەڵەکە هەر سەر بە کۆمەڵەکەی ئەوانە، بەڵام لەسەر داوای ئاسایش مۆڵەتی سەربەخۆیان لە وەزارەتی ناوخۆ وەرگرتووە.

وتیشی، “لقی دهۆک وەک سەرەتا لە 17 کۆمپانیای عەقارات پێکدێت و هەڵبژاردن بۆ سەرۆکی لق و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی بەڕێوەدەبەن”.

لە پەیڕەوی ناوخۆیاندا هاتووە، کۆمەڵەی نێوەندگیری و راوێژکاریی خانووبەرە، کۆمەڵەیەکی پیشەیی سەربەخۆی قازانج نەویستە، پێکهاتووە لە سەرجەم ئەو کەسانەی کە کاری نێوەندگیری و راوێژکاری و کڕین و فرۆشتنی خانووبەرە دەکەن و بە شێوەیەکی زانستی کار بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانیان دەکەن.

رابەر قاسم وتیشی، “ئامانجمان کردنەوەی لقی کۆمەڵەکەیە لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم و هەوڵدان بۆ رێکخستنەوەی بازاڕی عەقارات لە کوردستان”.

کۆمەڵەیەکی خانووبەرە داوای هەڵوەشاندنەوەی رێنماییەک ...

کۆمەڵەیەکی خانووبەرە داوای هەڵوەشاندنەوەی رێنماییەک دەکات