جارێک داندراوە و سەرکەوتوو نەبووە

سۆران بێبەشە لە هێڵی گواستنەوەی گشتی

964+

ئاکام غەفور – سۆران

لە سەنتەری قەزای سۆران و تەواوی قەزا و ناحییەکانی ئیدارەکە، هیچ هێڵێکی گشتی وەک پاس و مینی پاس لەناو شارەکان بوونی نییە، بەرپرسێکی ئیداریی سنوورەکە دەڵێت، تاقییان کردووەتەوە هاوڵاتیان بەکاریان نەهێناوە.

ئەو پاسانەی لەناو ئیدارەی سۆران بوونیان هەیە بەشێکیان بۆ گواستنەوەی قوتابیان و مامۆستایان بەکاردەهێندرێن و بەشێکیشیان لە هێڵی نێوان سۆران هەولێر کاردەکەن.

بارزان میر عەلی، بەڕێوەبەری گواستنەوە و گەیاندنی سۆران بە 964ـی وت، “ساڵی رابردو خەتێکی پاسمان دابین کردن لە ناوشاری سۆران بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیان، بەڵام هاوڵاتیان پێشوازییان لێ نەکرد و بەکاریان نەهێنا رۆژانە پاسەکان بە بەتاڵی لە ناوشار دەگەڕان”.

وتیشی، “دەمانەوێت لە داهاتوودا هێڵێکی گواستنەوەی گشتی لە شارەکە دابین بکەین، کە هاوڵاتیان بتوانن سوودی لێ ببینن”.

964 دەزانێت، ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێلی تایبەت لەناو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کاری گواستنەوەی هاوڵاتیان دەکەن.

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە ساڵی 2021 بووە بە ئیدارەی سەربەخۆ، شەش قەزا و چەندین ناحییە و گوند لە ئیدارەکە هەیە، ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی 400 هەزار کەسە.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد

تا ئێستا به‌ندیخانه‌ى سزادراوان لە سۆران نییه‌

تا ئێستا به‌ندیخانه‌ى سزادراوان لە سۆران نییه‌