دوو خاڵی لەدەستدا

هەولێر نەیتوانی یارییە دواخراوەکەی بباتەوە

964+

شیراز عەبدوڵا ـ هەولێر

یانەى هەولێر نەیتوانى سود لە یاریگا و هاندەرانى وەربگرێت و یارییە دواخراوەکەى بەرامبەر کەرخ بەبێ گۆڵ کۆتایى هات.

لە خولى ئەستێرەکانى عێراق و لە یارییەکى دواخراودا، ئەمشەو یاریگای نێودەوڵەتی فەڕەنسۆ هەریری، رووبەڕوو بوونەوەی هەردوو یانەی هەولێر و کەرخی بەخۆوە بینی.

گێمی یەکەمی یارییەکە یاریزانانی هەردوو یانە چەند دەرفەتێکی گۆڵ تۆمارکردنیان لەدەستدا، گێمی دووەم یانەی هەولێر باشتر بینرا، بەڵام لە تۆمارکردنی گۆڵ سەرکەوتوو نەبوو  و یارییەکەش بەبێ گۆڵ کۆتایى هاتوو، هەر لایەکیشیان یەک خاڵیان وەرگرت.

هەولێر ئێستا لە پلەی چواردەی خولی ئەستێرەکانی عێراقە، بڕیاریشە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە یەکەم یاری لە قۆناغی دووەمی خولەکە بەرامبەر یانەی نەفتی وەسەت لە یاریگای نەجەف یاری بکات.

پێداچوونەوە: میدیا گۆران

هەولێر گۆڵبارانى ئەمانەى بەغدادى کرد

هەولێر گۆڵبارانى ئەمانەى بەغدادى کرد