ئەمساڵ چۆڵە

بازاڕى سلێمانى لە نێوان رەمەزانى پار و ئەمساڵ

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

بەهۆى دواکەوتنى موچە و قەیرانى دارایى، دۆخى بازاڕ لەوپەڕى لاوازیدایە و بەراورد بە ساڵى رابردوو چۆڵییەکى زۆرى پێوەدیارە.

964 ڤیدیۆى بەراوردکارى رەمەزانى ئەمساڵ و پارتى کردووە، بەپێى ڤیدیۆکان رەمەزانى ساڵى رابردوو بازاڕ قەرەباڵغە و دوکانەکان کراونەتەوە و جموجۆڵێکى زۆر هەیە، بەڵام لە رەمەزانى ئەمساڵدا دۆخى دارایى و دواکەوتنى موچە، بازاڕى کش و مات کردووە، جگە لە چۆڵى بازاڕ زۆرینەى دوکانەکانیش داخراون.

ڤیدیۆ بەراوردکارییەکەى 964، نیوەى دووەمى رەمەزانى ئەمساڵ و پار پیشاندەدات و هەردوو ڤیدیۆکە لە شەقامى مەولەوى سلێمانى تۆمارکراون، بەپێى بەراوردەکە دەردەکەوێت بۆ ئەمساڵ هاوڵاتیان گیرفانیان بەتاڵە لە کاتێکدا لە هەمان کاتى ساڵى رابردوو، بازاڕەکە جموجۆڵێکى زۆرى تێدابووە.

داڕشتنەوە: وریا فەتاح

کۆمەڵێک گەنجی خۆبەخش لە بازاڕی سلێمانی یارمەتی پاککەر...

کۆمەڵێک گەنجی خۆبەخش لە بازاڕی سلێمانی یارمەتی پاککەرەوان دەدەن