دزیان کردووە

لە قەڵادزێ شەش تۆمەتبار دەستگیرکران

964+

وریا فەتاح

لە قەڵادزێ شەش کەس دەستگیرکران و پۆلیسیش دەڵێت، بەهۆى دزیکردنەوە بووە.

رابەر حەسەن، وتەبێژى پۆلیسى راپەڕین بە 964ـى وت، لە سێ رووداوی جیاوازدا شەش تۆمەتبار دەستگیرکران کە دزیان ئەنجامدا بوو.

بە وتەى رابەر حەسەن، رووداوى یەکەم لەسەر سکاڵاى هاوڵاتییەک بووە کە دانەوێڵە و کیمیایى لێ دزراوە، دواى لێکۆڵینەوە و بە سود وەرگرتن لە کامێراکانى چاودێرى، لەلایەن هێزەکانمان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر کەسێک دەستگیرکراو، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی ناوە بە تاوانەکەیدا و دەستیش گیرا بەسەر ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوودا کە دزیەکەى پێ ئەنجامداوە.

لە رووداوێکى دیکەشدا دوو کەسى دیکە لەسەر دزینى کەلوپەلى ئۆتۆمبێل دەستگیرکران، وەک وتەبێژى پۆلیس باسى کرد ئەوانیش دانیان بە تاوانەکەدا ناوە.

لەبارەى سێ تۆمەتبارەکەى دیکەش، وتەبێژى پۆلیسى راپەڕین وتى،” لە چەند ڕۆژی ڕابردوو هێزەکانمان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر توانیان سێ تۆمەتباری تر دەستیگیر بکەن بەتۆمەتی ئەنجام دانی کاری دزیکردنی ژمارەیەک سەر ئاژەڵ، دوای ئەنجامدانی لێکۆلینەوە لەگەڵیاندا تۆمەتباران دانیان ناوە بە تاوانەکەیان.

ئایە راستە کەسێک لە رانیە یەک ملیۆن دۆلارى هاوڵاتییانى...

ئایە راستە کەسێک لە رانیە یەک ملیۆن دۆلارى هاوڵاتییانى بردووە؟