لۆگۆی وەزارەتی دارایی و ئابووری
"هەفتەی داهاتوو هەموان موچە وەردەگرن"
وەزارەتی دارایی لەسەر لیستی موچە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
964+
فەهمی نەبی
دوای راگەیاندنی لیستی موچەی مانگی شوبات و بەدەر کردنی ناوی نۆ شوێن، وەزارەتی دارایی رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێن، “بەزووترین کات لیستی موچەی ئەو شوێنانەش رادەگەیەنین”.
لەروونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی هاتووە، “هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە لە نزیکترین کاتدا خشتەی موچەکانیان بڵاو دەکەینەوە و لە هەفتەی داهاتوودا موچەی مانگی شوباتی سەرجەم موچەخۆران و فەرمانبەران دابەش دەکرێت”.
ئەمڕۆ لەگەڵ راگەیاندنی لیستی موچە هەریەکە لە سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران، دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان، یەکەی 70 و 80، ئەنجومەنی دەزگای ئاسایش، بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەکان، هێزەکانی زێرەڤانی و فەرماندەیی بەرگری و فریاکەوتن ناویان لەناو لیستەکە نەبوو.
راگەیاندنی لیستی موچە لەکاتێکدایە 57 رۆژە موچەخۆرانی هەرێم موچەیان وەرنەگرتووە.