ئێران عەلی ئەکبەری لە سێدارە دا
964+
هێمن بەکر – هەولێر
ئەمڕۆ عەلی ئەكبەری، جێگری پێشووی وەزیری بەرگری ئێران لە سێدارە دراوە، بەگوێرەی میدیاکانی ئەو وڵاتە.
رۆژی چوارشەممەی رابردوو، هاوسەر و ماڵ و منداڵەکەی بانگکرابوون بۆ زیندان بۆ “بینینی کۆتایی” عەلی ئەکبەری.
ئەو بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ بەریتانیا لە ساڵی 2019 دەستگیرکرابوو.
ئەكبەری لە سەردەمی محەمەد خاتەمیدا جێگری عەلی شەمخانی بوو، شەمخانی وەزیری بەرگری ئێران بوو لە 1997 بۆ 2005، ئێستاش راوێژكاری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئیسلامی ئێرانە.
عەلی ئەكبەری رەگەزنامەی بەریتانی هەیە و ئەو وڵاتەش دژی سزادانی بوو، حكومەتی بەریتانیا داوای کردبوو، بە زووترین کات ئازاد بکرێت.