سەلوان مۆمیکا لە سوێد. فۆتۆ: ئاژانسەکان
دەچێت بۆ کوێ؟
قورئان سووتێنەرەکە لە سوێد دەرکرا
964+
میدیا گۆران
دواى ئەوەى وڵاتى سوێد مۆڵەتى نیشتەجێبوونى لە سەلوان مۆمیکا وەرگرتەوە، ئەو گەنجە قورئان سوتێنەرە سوێدی بەرەو نەرویج جێهێشت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 27.3.2024، سەلوان مۆمیکا لە رێگەی ئاژانسی فرانس پرێسەوە رایگەیاندووە، لەدواى بڕیارەکەوە سوێدم بەرەو نەرویج جێهێشتووە و لەوێ داواى مافى پەنابەرێتى دەکەم.
سەلوان مۆمیکا، ئەو گەنجە مەسیحییە عێراقییەى کە ساڵی پار لە وڵاتی سوێد چەند جارێک کتێبی قورئانی پیرۆزی سووتاند، لە رێگای نامەیەکەوە رایگەیاند کە ئیتر ناچارە وڵاتی سوێد جێبهێڵێت ئەوەش بەهۆی فشارەکانی حکومەت لەسەرى.
سەلوان مۆمیکا، لە ناوەراستەکانی ساڵی 2023 لە وڵاتی سوێد چەند جارێک ئاگری لە قورئانی پیرۆز بەردا، ئەوەش ناڕەزایەتى موسوڵمانانى لێکەوتەوە و چەندین گردبوونەوەیان ئەنجامدا، لە بەغدادیش دووجاریش هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی سوێد.
دوای ئەم رووداوانە وڵاتی سوێد بڕیاریدا مافی پەنابەرێتی لە مۆمیکا وەربگرێتەوە، لە وەڵامیشدا سەلوان وتی،”لە ئێستادا مەترسییەکی گەورەم لەسەرە تەنانەت وڵاتی سوێدیش کە بە رێزگرتنی ئازادی رادەربڕین و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ ناسراوە، بڕیاری دەکردنیدام”.
سەلوان مۆمیکا پەیوەندی نێوان دوو وڵاتی تێکدا
