لیژنەیەک پێکدەهێنرێت
پاراستنی گیانەوەرە کێوییەکان لەنێو پرۆگرامی خوێندن پەرەی پێدەدرێت
964+
ژووری هەواڵ
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لیژنەیەک بۆ پێداچوونەوە بە پرۆگرامەکانی خوێندن پێکدەهێنێت و داوای لە دەستەی ژینگە کردووە ئەندامێکی هەمیشەیی بۆ خۆیان دەستنیشان بکەن لەنێو لیژنەکە.
وەزارەتی پەروەدە دەیەوێت لە رێگەی دەستەی ژینگەوە بابهتی ژینگهپارێزیی و چۆنییهتی مامهڵهكردن لهگهڵ گیانهوهره كێوی ماڵییهكان لهناو پڕۆگرامهكانی خوێندن زیاد بکات بۆ گرنگییدان بهپاراستنی پاك و خاوێنی ژینگهی كوردستان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 27.3.2024، دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە رایگەیاند، لەسەر داواکەی وەزارەتی پەروەردە نوێنهری هەمیشەیی خۆیان دیاریكردووه بۆ لیژنەی پێداچوونەوە بە پرۆگرامەکانی خوێندن.
ساڵانە لە قوتابخانەکانی هەرێم بەردەوام رێنمایی ژینگەیی بڵاودەکرێتەوە و چەند لیژنەیەک دەربارەی گرنگیی پاکڕاگرتنی ژینگە و پاراستنی دار و سەوزایی و پاکوخاوێنی قوتابخانەکان زانیاری دەدەنە قوتابیان.