لە هەولێر

لە مزگەوتێک ھێرش کرایە سەر مەلایەک

964+

وریا فەتاح

لە مزگەوتێکی ھەولێر، لەلایەن کەسێکەوە ھێرش دەکرێتە سەر ئیمام و خەتیبی مزگەوتە، ئێستا کەسەکە دەستگیرکراوە.

رووداوەکە شەوی 16ی رەمەزان لە مزگەوتی گڵۆباڵ کە گەڕەکێکی نوێی کەسنەزانی شاری ھەولێرە روویداوە.

بەپێی قسەی عەبدوڵا شێرکاوەیی، وتەبێژی یەکێتی زانایان کە بۆ 964 قسەی کردووە، پێش ئەنجامدانی نوێژی تەراویح ئەو کەسە داوای لە مامۆستای مزگەوتەکە کردووە کە لە دوعای قنوت، بۆ خەڵکی غەززە بپاڕێتەوە و دوعایان بۆ بکات.

پێش ئەوەی نوێژ کۆتایی بێت، ئەو کەسە مایکەکەی لە مامۆستا ئاینییەکە وەرگرتووە و قسەی ناشیرینی بە مامۆستاکە وتووە و پەلاماری داوە، دواتر لەلایەن خەڵکی ناو مزگەوتەکە رێی لێگیراوە: عەبدوڵا شێرکاوەی وای وت

دوای رووداوەکە یەکێتی زانایان و داواکاری گشتی ھاتوونەتە سەر ھێڵ، ئێستا تۆمەتبار دەستگیرکراوە و وتەبێژی یەکێتی زانایانیش دەڵێت، ھێرشکردنە سەر ئیمام و خەتیبی مزگەوت وەک ئەوە وایە ھێرش بکەیتە سەر بەڕێوەبەری فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەک.

بەڕیوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر راگەیەندراوێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە و باس لەوە دەکات، وێڕای بەتوندی ئیدانەکردنی ئەم رووداوە راستەوخۆ رێکاری یاسایمان لەگەڵ دەزگا پەیوەندیارەکان گرتەبەر و ھەماھەنگ بووین تاتۆمەتبار دەستگیرکرا

964 زانیویەتی، ئەو کەسەی ھێرشی کردووەتە سەر مامۆستا ئاینییەکە، ناوی ف ع، دانیشتوی ھەولێرە.

زۆرینەی مزگەوتەکانى پشدەر بێ مەلان

زۆرینەی مزگەوتەکانى پشدەر بێ مەلان