دوای حه‌وت ساڵ
زێده‌ڕۆییه‌كانی شه‌قامی پشتێنه‌یی كه‌لار لاده‌برێن و خاوەنەکانیشیان ناڕازین
964+
میلاد جه‌لال
ئه‌مڕۆ شۆفڵ و ئامێره‌كانی شاره‌وانی، هه‌ڵمه‌تی لابردنی زێده‌ڕۆییه‌كانی شه‌قامی پشتێنه‌یی كه‌لاریان ده‌ستپێكرد.
كاره‌كان له نزیك فولكه‌ی گرده‌گۆزینه به‌ڕێوه‌ده‌چن، كه زیاتر له حه‌وت ساڵه هه‌ندێك خانوو و باخی هاوڵاتیانی لێ‌بوو، رێگه‌یان نه‌ده‌دا كاری قیرتاوكردنی بكرێت.
كه‌مال عه‌لی، سه‌رۆكی شاره‌وانیی گرده‌گۆزینه به 964ی وت، زێده‌ڕۆییه‌كان لاده‌برێن، كه 5 خانوو و باخێكن و له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا خاوه‌نه‌كانیان قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.
له به‌رامبه‌ردا رەمەزان گڵاڵی، خاوەنی باخ و خانوەکانی سەر شەقامی پشتێنەیی کەلار، دەڵێت” خانووەکانمان چۆڵ ناکەین مەگەر بیانڕوخێنن بەسەرماندا، بەبێ پارە چۆن زەوی بکەین بە خانوو”.
گڵاڵی ده‌ڵێت، شاره‌وانی درۆ ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، كێشه‌كه ده‌كه‌م به عه‌شایه‌ری له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ده‌یانناسم.
پێشتریش شه‌ش خانووی دیكه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست رووخێنراون و قه‌ره‌بووكراونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگرییه‌كانی به‌رده‌م ته‌واوكردنی شه‌قامی پشتێنه‌یی كه‌لار ته‌واو بكرێت.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا