"پارچه‌ى یه‌ده‌گى پرده‌كانمان هه‌یه"
پرده ئاسنینه‌كه‌ى سه‌ر رێگاى هامڵتۆن چاككرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى كێشه و گرفت له پرده ئاسنییه‌كه‌ى سه‌ر رێگاى سه‌ره‌كى هامڵتۆن دروست بوبوو، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى سۆران ده‌ڵێت، به زوویی چاككراوه‌ته‌وه و كێشه‌ى نه‌ماوه.
پرده‌كه له نزیك گوندى ئازادى له سنوورى ناحیه‌ى حاجی ئۆمه‌رانى سه‌ر به قه‌زاى چۆمانه، به‌هۆى شكانى یه‌كێك له پلێته‌كانى ماوه‌ى نزیكه‌ى كاتژمێرێك هاتوچۆى راگرتبوو.
خوسره‌ت سادق، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ئاوه‌دانكردنه‌وه و رێگاوبانى ئیداره‌ى سۆران به 964ـى وت، پرده‌كه‌ى ئازادى چاككراوه‌ته‌وه و ئێستا هاتوچۆ به‌سه‌ریدا ئاساییه.
وتیشی “به‌هۆى ئه‌وه‌ى پارچه یه‌ده‌گى ئه‌و پرده ئاسنینامه‌مان هه‌یه، بۆیه هه‌ر كێشه‌یه‌كی بۆ دروست بێت به زووترین كات چاكده‌كرێنه‌وه”.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه 964 له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاككردنى رێگاوبانى سۆران ده‌ستیكه‌وتووه، لە سنووری پارێزگاری هەولێردا 50 دانه پرد هەن، زۆرینەیان دەکەونە ئیدارەی سه‌ربه‌خۆى سۆران کە ژمارەیان 42 پردە و به‌شێکیان كه‌وتوونه‌ته سه‌ر رێگاى هاملتۆن و له ئاسن دروستكراون.