دیمهنێكى هاوینه ههاورى بێخاڵ له سنوورى ئیدارهى سۆران _ وێنه: گهشتوگوزارى سۆران
پێنج رۆژ دەخایەنێت
گەشتوگوزار خول بۆ دەرچووانی گەشتیاری و هونەرە جوانەکان دەکاتەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
بۆ دەرچووانی گەشتوگوزار و هونەرەجوانەکان، دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، خولی راهێنان دەکاتەوە و دەیەوێت لە ماوەی پێنج رۆژدا، بەهرەمەندی ژمارەیەک فێرخواز تاقی بکاتەوە لە کاری دەستیدا.
دەستەی گەشتوگواری هەرێمی کوردستان ئەو کارە، بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی UNDP و رێکخراوی هاوکاری دارایی USAID، دەکات کە خولەکە پێک دێت لە راهێنان بۆ کارە دەستییەکان لە بواری بەرهەمە گەشتیارییەکان.
بەوتەی ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار بێت بۆ 964، خولەکە بۆ پێگەیاندن و هاندانی خوازیارانی کارە دەستیەکان و رەخساندنی دەرفەتی کارە لەو بوارە، بەشداربووانی ئەم خولە پێویستە دەرچووی بەشەکانی گەشتوگوزار و هونەرەجوانەکان بن، وە حەزی کارە دەستییەکانیان هەبێت.
بەپێی دوا وادەی دەستەکە بێت، دوا کات بۆ پێشکەشکردنی داواکاری و بەشداربوونی دەرچووانی هەردوو بەشەکە، رۆژی 31.3.2024 دەبێت.
زانیاریی دەربارەی خولەکە:
– خولەکە ماوەی پێنج رۆژ دەخایەنێت.
– تێچووی خول و هاتوچۆ لە ئەستۆی رێکخراوی UNDP دەبێت.
– دەستەی گەشتوگوزار دوای خولەکە ئاسانکاری بۆ بەشداربووان دەکات تا لە شوێنێکی گەشتیاری کار بکەن و بەرهەمەکانیان بەبازار بکەن.
– لە کۆتایی خولەکە پێشانگایەکی کارە دەستییەکان بۆ بەشداربووان دەکرێتەوە.
– بڕوانامەی بەشداریکردن دەدرێت بە بەشداربووان.
– لە دوای خولەکە بەشداربووان لە دەستەی گەشتوگوزار ناویان تۆمار دەکرێت بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامییان لە کارە دەستییەکان.
– پێش دەستپێکردنی خولەکە چاوپێکەوتن لەگەڵ بەشداربووان دەکرێت.
– پێویستە بەشداربوو لە رۆژی چاوپێکەووتن بەڵگەنامەی دەرچوون لەگەڵ خۆی بێنێت.
خوازیاران دەتوانن لە رێگەی ئەم لینکەوە فۆڕمی بەشداربوون پڕ بکەنەوە:
https://docs.google.com/…/1FAIpQLSdnygmIrBh…/viewform