بێلینگهام گۆڵى سەرکەوتنى ئینگلتراى تۆمار کرد
بێلینگهام رزگارکەرە
تورکیا نیو دەرزەن گۆڵى خوارد و بەرازیلیش یەکسان بوو
964+
وریا فەتاح
لە درێژەى یارییە دۆستانەکانى هەڵبژاردە نیشتمانییەکان، تورکیا دووچارى شکستێکى گەورە بوو، رۆناڵدۆ و هاوڕێکانیشى دۆڕان، جۆد بێلینگهامیش ئینگلتەراى رزگار کرد، سەماکەرانى سامباش لە فیکەى کۆتایدا ئیسپانیایان بێهیوا کرد.
ئەمشەو چەند یارییەکى دۆستانە لە نێوان هەڵبژاردە نیشتمانییەکان ئەنجامدران، گەورەترین قوربانى یارییەکانیش تورکیا بوو، کاتێک بە نیو دەرزەن گۆڵ بەرامبەر بە تاقە گۆڵێک بە هەڵبژاردەى نەمسا دۆڕا.
جۆد بێلینگهامى یاریزانى ریال مەدرید، بوو بە فریادرەسى ئینگلتەرا و لە خولەکى کۆتایى یارییەکەیاندا بەرامبەر بەلجیکا، هەڵبژاردەکەى لە شکست رزگار کرد و گۆڵى بەرامبەر بوونەوەى تۆمار کرد، یارییەکەش بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەک بە کۆتا هات.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ و هاوڕێکانیشى لە پۆرتوگال تووشى ئەنجامێکى چاوەڕواننەکراو بوون، کاتێک بە دوو گۆڵى بێ وەڵام بە هەڵبژاردەى سلۆڤاکیا دۆڕان.
هەڵبژاردەى مانشافتى ئەڵمانیاش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک هۆڵەنداى وڵاتى گوڵیان وشک کرد و ئەنجامى یارییەکەیان لە بەرژەوەندى خۆیان کۆتایى پێهێنا.
هەڵبژاردەى کەڵەشێرەکانى فەڕەنسا بە زەحمەت و بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە چیلى بردەوە.
بەرازیل و ئیسپانیاش لە لوتکەى یارییە دۆستانەکاندا رووبەرووى یەکترى بوونەوە و بەسێ گۆڵ یەکسان بوون، لەو یارییەی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ کرا.