تا مانگی ئایار ئاو کۆگا دەکرێ

بەنداوە نوێیەکان 100 ملیۆن مەتر سێجا ئاویان کۆگا کردووە

964+
ئەحمەد مستەفا

بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئاوی گلدراوە لە بەنداوە نوێیەكانی هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە 100 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی کۆگاکراو،

هەرێمی کوردستان خاوەنی سێ بەنداوی گەورە و 19 بەنداوی بچووکە، جگە لە چەندان پۆند کە ئاویان تیادا کۆدەکرێتەوە، لە دوو ساڵی رابردوودا بەنداوەکانی چەمرگە، شەوگێڕ، ئاقووبان، دێوانە، خەنەس و توڕەجار تەواو کران، و هەریەک لە بەنداوەكانی گۆمەسپان و بەستۆرە، کارەکانی دروستکردنیان ئەمساڵ بە کۆتا دەگات.

بە گوێرەی ئاماری بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بێت، ئاوی گلدراوە لەو بەنداوە نوێیانە گەیشووەتە نزیکەی 100 ملیۆن مەتر سێجا ئاو، کۆی ئاوی گلدراوە لە تەواوی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا پێنج ملیار و 150 ملیۆن مەتر سێجایە.

ئەمڕۆ سێشەممە 26.3.2024، رەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاو بە پێگەی فەڕمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی وتووە، لە ماوەی پێنج رۆژی رابردوودا 400 ملیۆن مەتر سێجا ئاو هاتووەتە ناو هەرسێ بەنداوی دوکان و دەربەندیخان و دهۆک؛ چاوەڕوان دەکەین لە دوو مانگی داهاتوودا ئاوێکی زیاتر لە بەنداوەکان کۆبکەینەوە.

بە قسەی ئەو بێت، سەرجەم بەنداوە بچووکەکان سەرڕێژ بوون، هەروەها دوو بەنداوی تر کە رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەر دراوە، چاوەڕێیە پارەی نەختینەی بۆ دابین بکرێت، ئەوانیش بەنداوی بانووی تاڵەبان و خۆرنەوەزانە لە گەرمیان؛ هەروەک پلانیان هەیە بۆ ئەوەی بەنداوی چەقچەق لە سلێمانی تەواو بکەن.

رێژەی بارانەکەی سلێمانی ساڵی رابردووی تێپەڕاند

رێژەی بارانەکەی سلێمانی ساڵی رابردووی تێپەڕاند

لە بارەى سێیەمین رێگاى کاتى بەنداوى گۆمەسپان دڵنیایى د...

لە بارەى سێیەمین رێگاى کاتى بەنداوى گۆمەسپان دڵنیایى دەدرێت

بەنداوەکانى هەرێم چەند ئاویان گلداوەتەوە؟

بەنداوەکانى هەرێم چەند ئاویان گلداوەتەوە؟