گرافیك: 964+
چوبووه هه‌ولێر
گه‌نجه ونبووه‌كه‌ى شه‌قڵاوه دۆزرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌و گه‌نجه‌ى دانیشتووى شه‌قڵاوه، كه له‌دوێنێ به‌یانییه‌وه له‌ماڵ چووبوه ده‌ر و نه‌گه‌ڕابوه‌وه، باوكی ده‌ڵێت، دۆزیویانه‌ته‌وه.
گه‌نجه‌كه، ناوى محه‌مه‌د جه‌لال عه‌لى ته‌مه‌نى 19 ساڵه، وه‌ك باوكی ده‌ڵێت نه‌خۆشی ئۆتیزمی هه‌یه.
باوكى ئه‌م گه‌نجه به 964ـى وت، ئه‌مڕۆ كوڕه‌كه‌یان له سێبه‌ردانى هه‌ولێر دۆزیوه‌ته‌وه و ناشزانن چۆن له شه‌قڵاوه‌وه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ى هه‌ولێر.
وتیشی “له‌منداڵییه‌وه نه‌خۆشی ئۆتیزمی هه‌یه و چه‌ند جارێكی دیكه‌ش له‌ماڵ چووه‌ته ده‌ر و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، دواى ونبوونى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه و به‌قسه‌ى باوكیشی هه‌ر له رێگاى پۆلیسه‌وه زانیویانه كوڕه‌كه‌ى له هه‌ولێر بووه.