له شاره‌زوور
دوو گه‌نج كار و چالاكیى ساڵێكى گونده‌كه‌یان له كتێبێكدا ده‌خه‌نه‌ڕوو
964+
عومه‌ر فه‌تاح ــ سه‌یدسادق
گه‌نجى گوندى گامێشته‌په‌ى نزیك سه‌یدسادق، مێژوو و پێكهاته‌ى گونده‌كه‌یان و ئه‌و كار و چالاكییه ژینگه‌یی و ئیدارى و خزمه‌تگوزارییانه‌ى لە گوندەکەیان کراوە لە کتێبێک‌دا بڵاودەکەنەوە.
فه‌رمان كه‌ریم، یه‌كێك له ئاماده‌كارانى كتێبى “گامێشته‌په له ساڵێكدا” به 964ـی وت، “له ساڵى رابردوودا دانیشتوانى گونده‌كه به گشتى و ستافێكى گه‌نج به شێوه‌ى هه‌ره‌وه‌زى ژماره‌یه‌ك كارى گرنگ و ناوازه‌مان ئه‌نجام دا، ویستمان وه‌ك ئه‌رشیفێك و هه‌روه‌ها گه‌یاندنى په‌یامێك بۆ خه‌ڵكانێكى دیكه‌ش پیشانی بدەین هاوشانى شاره گه‌وره‌كان له گونده‌كانیش بره‌و به كارى مه‌ده‌نى و ژینگه‌یی و رۆشنبیرى و خزمه‌تگوزاریی ده‌درێت”.
ئاماژەی بەوەش دا، له كتێبه‌كه‌دا ئاماژه‌یان به مێژوو و چۆنیه‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێكهاته و ئه‌و كاره هه‌ره‌وه‌زییانه‌ى، كه كراون له رابردوودا و هه‌روه‌ها ژماره‌ى دانیشتوانى گونده‌كه و چۆنیه‌تى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نه‌كه و چه‌ند بابه‌تێكى دیكه باس كراوه.
گوندى گامێشته‌په له ساڵى 1991ـەوه ئاوه‌دان كراوه‌ته‌وه و 189 ماڵى تێدایه‌وه زۆرینه‌یان به كارى ئاژه‌ڵدارى و كشتوكاڵه‌وه سه‌رقاڵن.
فەرمان کەریم دەشڵێت، “یەکەمجارە هه‌ستاوین به دانانى تابلۆ بۆ گه‌ڕه‌ك و ژماره‌ى گه‌ڕه‌ك و ده‌رگاى ماڵه‌كان داندراوە، هاوكات سه‌رژمێرییه‌كى وردى دانیشتووانى گونده‌كه‌مان كردووه و ره‌گه‌زى نێر و مێشمان دیاریی كردووه”.
پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد