چاوەڕوانی پەیوەندی بن

تاپۆکردنی خانووەکانی پێنج ناوچەی سلێمانی دەستپێدەکات

964+

ژووری هەواڵ

شارەوانی سلێمانی تەواوبوونی نەخشەی نۆ گوندی بە مەبەستی تاپۆکردن راگەیاند و هەفتەی داهاتوو تاپۆکردنی خانووەکانی پێنج گوند دەستپێدەکات.

تاپۆکردنەکە ئەو خانوانە دەگرێتەوە کە پێشتر لە ماوەی یاساییدا داواکارییان پێشکەش بە پارێزگای سلێمانی کردووە و دەبێت خاوەنەکانیان کۆپی کارتی نیشتمانی یان رەگەزنامە و پێناسی خۆیان و هاوسەریان لە ماڵەوە ئامادەبکەن و چاوەڕوانی پەیوەندیی تەلەفۆنی لیژنە لاوەکییەکانی شارەوانی بکەن.

شارەوانی سلێمانی دەڵێت، “ئەگەر ئەو ژمارە مۆبایلەتان گۆڕیوە کە کاتی خۆی لەسەر داواکارییەکە نوسیوتانە ئەوا سەردانی لیژنەی لاوەکیی سەر بە شارەوانییەکەتان بکەن بۆ دانانی ژمارەی نوێی مۆبایلەکەتان”.

تاپۆکردنی ئەم گوندانەی خوارەوە لە هەفتەی داهاتووەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە:
1- گوندی خاک
2- گوندی دابان
3- گوندی عەزیزئاوا
4- گوندی کانی سەفەر
5- گوندی رازیانەی کانی شینکە

بەگوێرەی راگەیەندراوی شارەوانی سلێمانی، زۆربەی ئەو خانووانە بە رێژەی 5%ی بەهای زەویی ژێر خانووەکە تاپۆ دەکرێن و بەهای بینای خانووەکە ئەژمارناکرێت.

“یەکێک لە مەرجەکانی تاپۆکردن ئەوەیە کە داواکار خاوەنی بینای خانووەکە بێت، بۆیە ئەگەر کەسێک لە پاش داواکاریکردن خانووەکەی فرۆشتبێ و لەکاتی سەردانی لیژنە لاوەکییەکانماندا کڕیارەکە لە خانووەکەدا بێت ئەوا تاپۆکردنی خانووەکە رەت دەکرێتەوە، بۆیە مامەڵە بەو خانووانەوە مەکەن هەتا تاپۆ دەکرێت بەناوتانەوە”، شارەوانی سلێمانی وا دەڵێت.

دوای 48 ساڵ خانوی فەرمانبەرانی کارەبای دوکان تاپۆ دەکرێ...

دوای 48 ساڵ خانوی فەرمانبەرانی کارەبای دوکان تاپۆ دەکرێن