بەرزترین نرخی لە مانگی سێ بووە
نرخی نەوت لەئاستی جێگیری ماوەتەوە
964+
دوو رۆژە نرخی نەوت لەبازاڕی جیهانی لەئاستی جێگیری ماوەتەوە، ئەگەرچی ئەمڕۆ بەیانی چەند سەنتێک نرخەکەی دابەزی بەراورد بەکاتی داخستن.
ئەمڕۆ سێشەممە هەر بەرمیلێکی برێنت بە 86 دۆلار و پێنج سەنت مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا دوێنێ نرخی هەر بەرمیلێک 86 دۆلار و هەشت سەنت بوو واتا سێ سەنت دابەزیووە.
بەرزترین نرخی تۆمارکراوی سێ مانگی رابردوو رۆژی 19.3.2024 بوو نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە 87 دۆلار و 38 سەنت.
لەماوەی سێ مانگی رابردوودا گەرمترین ئەو رووداوانەی بوونەتە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، هێرشەکانی ئیسرائیلە بۆسەر کەرتی غەزە و هاوکات هێرشی حوسیەکانە بۆسەر ئەو کەشتیانەی بە دەریای سوور تێپەڕ دەبن.
دوێنێ 25.3.2024 ساڵێکی تەواو تێپەڕی بەسەر راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، بەپێی راپۆرتێكی “ئەپیکۆر” لەم ساڵەدا هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان 11 ملیار دۆلار زیانیان بەرکەوتووە.
لەم بەستەرە بەدواداچونێکی 964 بخوێننەوە